چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ (حه‌کیم کاکه‌وه‌یس) دا
ئاماده‌کردنی هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
که‌رکووک ـ 2010ز ـ 2710ک
پێشکه‌کی...
هه‌ڵکه‌وتی پرسی کورد وه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی نیشتمان داگیرکراو و دابه‌شکراو له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردایه‌تیش وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز له پرۆسێسی دوورودرێژی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ژێرده‌سته‌ییدا وا شکاوه‌ته‌وه به کۆمه‌ڵێ دیارده و فاکتی ناوچه‌یی و جیهانی گه‌مارۆ بدرێ و کاریگه‌رییان له‌سه‌ری دروست بێت.
ئیسلام له میانه‌ی 1500 ساڵی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه یه‌کێکه له زه‌قترین ئه‌و هێزانه‌ی قورسایی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێکهاته‌ی کورد دروست کردووه و به قوڵایی جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی و تاکی کورددا شۆڕبۆته‌وه و به‌شێکی گرنگیان لێ پێک دێنێت.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده نامۆیه به دیقه‌ت و میتۆدێکی ئاقڵانه و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه ئاڵۆزه‌کانی سوود و زیانی کورد له‌م رووبه‌ره‌دا، ده‌کرێت وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیریی پێویست ته‌ماشا بکرێت.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا قسه‌ی سه‌ره‌کیمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه پسووله‌ی چوونه به‌هه‌شت بۆ که‌س دابین بکه‌ین، هه‌روه‌ک چۆن نامانه‌وێت تیفتیفه‌ی رق و شاڵاوی که‌س به ڕووی ئیسلامدا بده‌ین و له خۆڕا ناشرینکردنی عه‌ره‌ب و ئیسلام بکه‌ینه ئامانج. وه‌ک ده‌بینن ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی پرسیاره‌کان له گوته و بۆچوونی که‌سانی عه‌ره‌ب و موسڵمان و فاکته میژوویی و راستییه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌کانه‌وه هه‌ڵهێنجراوه. بۆ ئه‌وه‌ی له کایه‌ی واقعبینی و به‌رچاوروونیدا کار بکه‌ین و خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت، پێویسته به ئه‌ندازه‌ی بارستایی و قه‌واره‌ی ئیسلام له نێو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بیر بکه‌ینه‌وه و له مه‌سه‌له‌کان بڕوانین.
لێره‌دا ده‌ستنیشانکردنی چوارچێوه و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی کورد و داکۆکی و پارێزگاریکردن لێیان، هه‌قیقه‌تی به‌ها و نرخ و راستییه‌کان لای هه‌ر هێز و رێباز و تاکێک دیاری ده‌کات. واته دیاریکردنی رۆڵی کوردایه‌تی و نه‌کردنی به قوربانی شته‌هایه‌کی دیکه. ئه‌م یاسایه‌ش دژ و پێچه‌وانه‌ی هیچ فه‌رمانێکی یه‌زدانی و گه‌ردوونی نییه.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا گه‌شتێکی هه‌ستیار به نێو کۆمه‌ڵێ فاکت و مێژوو و رووداو و سه‌رده‌می ئیسلامدا ده‌که‌ین، که‌خودی بابه‌ته‌که ته‌واو هه‌ستیار و فره‌ڕه‌هه‌نده و قسه له‌سه‌رکردنیان به که‌ماڵی بیر و هۆشه‌وه جورئه‌تیکی تایبه‌تی ده‌وێت. له‌ته‌ک ئه‌مانه‌شدا پرسگه‌لێکی ئه‌ده‌بی و مێژوویی و سیاسی و رۆشنبیریی دیکه‌شمان به‌سه‌ر کردۆته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ دراوه هه‌ندێ نهێنی و دیدی تایبه‌ت و بیروڕای روونتر لای حه‌کیم کاکه‌وه‌یس بخه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ران.
بۆ داگرتنی سه‌رجه‌م کتێبه ئێره کلیک بکه‌ن
RSS
چاپ کردن/Print