
له ره‌ستورانه یونانیه‌که‌ی به‌رلین واته "میکۆنۆس" چوار سیاسه‌توانی کورد له حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کوژران.
رۆژنامه‌ی "ئێکسپرس" ئیمڕۆ 26 ی مای 2010 ده‌توانێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نێ که "مۆنا سالین" (سکرتێری حیزبی سوسیال دیمۆکراتی سوید) به هۆی یه‌کێک له کوژراوه‌کانه‌وه بانگهێشتن کرابوو و ده‌بوو له سه‌ر هه‌مان مێزی نانخواردن ئاماده بێ.
بۆ خۆی له‌م پێوه‌ندییه‌دا به رۆژنامه‌ی ئکسپرس ده‌ڵێ: "به‌ڵی، ئێمه ده‌بوو له‌وێ بوایه‌ین. کاتێکیش هه‌واڵه‌که‌مان پێ گه‌یشت که ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێمه ده‌بوو له‌گه‌ڵیان دابنیشتایه‌ین کوژراون، به توندی تووش شۆک بووین."
خواردنه‌که له‌سه‌ر مێزه‌کا ئاماده بوو و میوانه‌کان تازه ده‌ستیان به خواردن کردبوو که تێروریسته‌کان رژانه نێو ژووره‌که‌وه و به چه‌که ئوتماتیکه‌کانیان چوار که‌سیان له‌ده‌ور ئه‌و مێزه کوشت که بڕیار بوو مۆنا سالین، ئینگڤار کارلسۆن و پیه‌ر شوری له ده‌وری دانیشن.
بۆ یه‌که‌م جار ئێستا ئینگڤار کارلسۆن و مۆنا سالین وڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه که پێوه‌ندی به‌و کاره ساته‌ی بێرلینه‌وه هه‌یه که ساڵی 1992 رووی دا و له‌وانه‌بوو ئێستا ئه‌وانیش له کوژراوه‌کان بوایه‌ن. مۆنا سالین بۆ خۆی ده‌ڵێ:
"له‌م ساڵانه‌دا زۆر جار بێرم له‌و کاره‌ساته کردووه‌ته‌وه، من و ئینگه‌ڤار زۆر جار باسی ده‌که‌ین. له راستیدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که هێندێک کات و سات له ژیانی مرۆڤدا بڕیارده‌رن."

مۆنا سالین ئه‌و کاته جێگری سکرتێر بوو، له‌گه‌ڵ سکرتێری ئه‌و کاتی سیوسیال دیمۆکراته‌کانی سوید ئینگه‌ڤار کارلسۆن و ئه‌مینداری مه‌جلیسی وه‌زیران "پیه‌ر شوری" چووبوون بۆ به‌رلین بۆ ئه‌وه‌ی له کونگره‌ی ئینته‌رناسیۆنالیست سوسیالیست‌دا به‌شداری بکه‌ن.
ئینگه‌ڤار کارلسۆن به رۆژنامه‌ی ئیکسپرسی وت له لایه‌ن سکرتێری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی که چه‌ند رۆژ پێش کاره‌ساته‌که له شه‌قامی "سڤه‌یا ڤێگن" له ستو‌کهۆڵم میوانی بنکه‌ی ئه‌وان بووه، پێوه‌ندی پێوه گیراوه. ئینگه‌ڤار کارلسۆن دیسان ده‌ڵێ:
"به‌داخه‌وه من له سوید نه‌متوانی به‌شدار بم، هه‌ر بۆیه به ته‌ما بوو بۆ خواردن بانگێشتنمان بکاته ده‌ره‌وه، من ده‌عوه‌ته‌که‌م قه‌بووڵم کرد و به ته‌ما بووین له شاری به‌رلین له ره‌ستوورانێکی یونانیدا یه‌کتری ببینین."
ئه‌و ره‌ستوورانه یونانییه له ناوه‌ندی شاری به‌رلین هه‌ڵکه‌وتووه و ناوی "میکۆنۆس"ه. مۆنا سالین، ئنگه‌ڤار کارلسۆن و پیه‌ر شوری به‌ته‌ما بوون ئێواری رۆژی پێنج شه‌ممه 17ی مانگی سپته‌مبری له له‌گه‌ڵ کۆڕه‌که‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌وێ کۆ ببنه‌وه.
پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونی له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی سوید "کارل بیلد" هه‌موو شته‌که‌ی گۆڕی و ئێواره خوانه‌که‌ش له دوایین کاته‌کاندا دواخرا.
ئینگه‌ڤار کارلسۆن له ژووره‌که‌ی له هوتلێکیدا له به‌رلین دانیشتبوو. ئه‌و کات باری ئابووری سوید له‌وپه‌ڕی ناله‌باریدا بوو، ئابووری سویدیش له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو که بتوانێ ده‌رقه‌تی ئه‌و وه‌زعه بێت، هه‌ر بۆیه سه‌رۆک وه‌زیران ده‌یهه‌ویست که ئینگه‌ڤار کارلسۆن به زووترین کات خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه سوید. ئینگه‌ڤار کارلسۆن له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵی:
" ئێمه نه‌مانتوانی له‌وه زیاتر له کونگره‌که‌دا بمێنینه‌وه به نیوه‌چڵی به جێ‌مان هێشت و گه‌ڕاینه‌وه بۆ سوید. هه‌ر بۆیه بانگێشتنی ئێواره خوانه‌که‌شمان دایه دواوه."
به‌ڵام وه‌فده‌که‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێش وه‌خت جێگایان له‌و ره‌ستوورانه‌دا رزرف کردبوو و بڕیاریان دابوو که ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه بچنه ره‌ستوورانه‌که.

ئینگه‌ڤار کارلسۆن زۆر جار بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر کارل بیلد ته‌له‌فوونی نه‌کردایه، چ رووی ده‌دا. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:
"بێ گومان من بادیگاردێکم له‌گه‌ڵ بوو، به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌توانی کارێکی ئه‌وتۆ ئه‌نجام بدا. ئه‌و ده‌بانچه‌یه‌کی پێ بوو به‌ڵام هێرشبه‌ره‌کان چه‌کی ئوتوماتیکیان پێ بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وێ بوایه‌ین به دڵنیایه‌کی زۆره‌وه ئێمه‌شیان وه‌به‌ر ده‌دا." ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵی: " ده‌توانم به دلنیایه‌وه بڵیم که کارل بیلد گیانی ئێمه‌ی رزگار کرد."
ئینگه‌ڤار کارلسۆن له کتێبه‌که‌ی خۆیدا "به‌و جۆره بیرم ده‌کرده‌وه" (Så tänkte jag) به کورتی ئیشاره به‌م رووداوه ده‌کا و له کتێبێکی تازه چاپکراودا له لایه‌ن رۆژنامه‌نووس "رۆلف گوستاڤسۆن" (Rolf Gustavsson)ه‌وه چه‌ند رسته‌یه‌ک بۆ ئه‌م رووداوه ته‌رخان کراوه. سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی سوید له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:
"من پێم سه‌یره بۆ ئه‌و کاره‌ساته هێنده سه‌رنجی زۆر بۆ لای خۆی رانه‌کێشا."
ده‌ستی ئێرانی تێدابوو
"پیه‌ر شوری" که له کاتی رووداره‌که‌دا ئه‌مینداری ئه‌نجمه‌نی وه‌زیران بوو، ده‌بوا له‌و ئێوارخوانه‌شدا له ره‌ستوورانه‌که‌دا به‌شدار بێ، به رۆژنامه‌ی ئه‌کسپرسن ده‌ڵێ که ئه‌و کاره‌ساته له ساڵی 1992 دا له سێبه‌ری شتی دیکه‌دا ون بوو. له درێژه‌دا ده‌ڵێ:
"مسته‌شاری ئه‌و کات "ویلی براند" (Willy Brandt) به نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانی مردن بوو، باری ئابووری سویدیش ناله‌بار بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئنگه‌ڤار کارلسۆن مرۆڤێکی له‌سه‌رخۆ و مه‌تینه."
دواتر کاره‌ساته‌که‌ی میکۆنۆس له لایه‌ن ئینته‌رناسیۆنال سوسیالیسته‌وه له‌قاو درایه‌وه و چه‌ند ساڵ دواتریش دادگایه‌کی ئاڵمان بڕیاری ئه‌وه ده‌رکرد که ئه‌و کرده‌وه له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چووه. دوو تاوانبار که یه‌ک ئێرانی و ئه‌ویتریان لبنانی بوون ساڵی 1997 به به‌ندیخانی هه‌تا هه‌تایی حوکم دران. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو تاوانباره‌که ئازاد کران و هه‌رکامه‌یان نێردرانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
رۆژنامه‌ی ئیکسپرس پێوه‌ندی به کارل بیلده‌وه گرت بۆ ئه‌وه بیروڕای خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ده‌ست نه‌که‌وت.
نووسین:
Av Niklas Svensson
niklas.svensson@expressen.se
وه‌رگێڕان: حامید درودی ،
پێشمه‌رگه‌کان
هه‌روه‌ها کاک سه‌عید قایشیش ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ی ناردوه
له په‌راوێزی ترۆری به‌ڕێزان دوکتۆر محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوکارانی به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئێران
http://www.expressen.se
Här kunde Sahlin och Carlsson ha mördats
Här på den grekiska restaurangen Mykonos i Berlin mördades fyra politiker från det kurdiska demokratiska partiet i Iran.
Expressen kan i dag berätta att Mona Sahlin skulle suttit med vid bordet - på inbjudan av ett av offren.
- Ja, vi skulle ha varit där. Det var en stor chock när vi förstod vad som hänt, att de vi skulle träffat hade blivit mördade, säger partiledaren till Expressen.
Maten var framdukad och sällskapet hade just börjat äta när terroristerna stormade in. Beväpnade med automatvapen avrättade de fyra personer vid bordet där Mona Sahlin, Ilngvar Carlsson och Pierre Schori skulle ha suttit.
- Jag fick veta tidigt på morgonen vad som hade hänt. Det är klart att jag funderade mycket. De jag skulle träffat hade ju just blivit mördade. Det var fruktansvärt, berättar förra statsministern Ingvar Carlsson.
Ingvar Carlsson och Mona Sahlin svarar i dag för första gången på frågor om händelsen i Berlin 1992 - då de båda kunde ha mördats.
- Jag har tänkt på händelsen under årens lopp och jag och Ingvar har pratat mycket om det som hände. Det visar verkligen hur tillfälligheter i livet kan få helt avgörande betydelse, säger Mona Sahlin.
"Tackade ja"
Mona Sahlin. Foto: Jan Düsing
Dåvarande partisekreteraren Mona Sahlin hade rest till Berlin i sällskap med bland andra partiledaren Ingvar Carlsson och tidigare kabinettsekreteraren Pierre Schori. Den svenska delegationen var där för att delta i Socialistinternationalens kongress.
Ingvar Carlsson berättar för Expressen att han blev kontaktad av den iransk-kurdiska oppositionsledaren Mohammed Sadegh Sharafkandi som bara några dagar tidigare besökt Socialdemokraterna på Sveavägen i Stockholm.
- När de var i Sverige hade jag tyvärr inte möjlighet att delta. Därför ville han bjuda ut oss på middag. Vi skulle träffas på en grekisk restaurang i Berlin, och jag tackade ja, säger Ingvar Carlsson.
Restaurangen hette Mykonos och låg i centrala Berlin. Mona Sahlin, Ingvar Carlsson och Pierre Schori skulle möta politikerna från det kurdiska demokratiska partiet på kvällen torsdagen den 17 september.
Ett telefonsamtal från dåvarande statsministern Carl Bildt förändrade allt - och middagen fick i sista stund ställas in.
Ingvar Carlsson satt på sitt hotellrum i Berlin när Bildt ringde. I Sverige var ekonomin i botten och marknaden trodde inte att Sverige skulle klara att försvara den fasta växelkursen. Statsministern ville att Ingvar Carlsson omedelbart skulle flyga hem.
"Hade strukit med"
- Jag avbröt kongressen och vi flög hem. Därför ställdes middagen in, berättar Ingvar Carlsson.
Men politikerna från det kurdiska demokratiska partiet hade redan bokat bord och bestämde sig för att ändå gå till restaurangen på torsdagskvällen.
Ingvar Carlsson har funderat mycket på vad som hade hänt om inte Bildt ringt honom.
- Jag hade visserligen en livvakt med mig, men han hade ju inte kunnat göra så mycket. Han var beväpnad med en pistol - men de som kom in hade ju automatvapen. Hade vi suttit där hade vi med största sannolikhet strukit med.
- Det kan mycket väl ha varit så att Carl Bildt räddade våra liv.
Ingvar Carlsson. Foto: Sven Lindwall
Ingvar Carlsson skrev själv kort om händelsen i sin bok "Så tänkte jag" och i en nyss utgiven bok av journalisten Rolf Gustavsson nämns händelsen med några meningar.
- Men jag har varit förvånad över att det inte blivit större uppmärksamhet kring detta, säger den tidigare statsministern i dag.
Iranska regimen bakom
Den tidigare kabinettsekreteraren Pierre Schori, som också skulle varit med på restaurangen attentatskvällen, säger till Expressen att händelsen 1992 överskuggades av annat.
- Den dåvarande förbundskanslern Willy Brandt låg för döden och i Sverige hade ekonomin kraschat. Dessutom är ju Ingvar Carlsson en diskret person, konstaterar Pierre Schori.
Attentatet på restaurang Mykonos fördömdes senare av ledarna vid Socialistinternationalen och flera år senare konstaterade tyska domstolar att det var den iranska regimen som låg bakom.
Två gärningsmän, en iranier och en libanes, dömdes 1997 till livstids fängelse för morden. För tre år sedan släpptes de och utvisades till sina respektive hemländer.
Expressen har sökt Carl Bildt för en kommentar, men utan resultat.
Av Niklas Svensson
niklas.svensson@expressen.se
De mördades vid attacken
Mohammad Sadegh Sharafkandi, 54: Iransk-kurdisk oppositionsledare. Generalsekreterare för kurdiska partiet PDKI, som kämpar för självstyre. Valdes ett år före mordet.
Fatah Abdoli, 31: Europarepresentant för PDKI, ledamot i partiets centralkommitté.
Homayoun Ardalan, 42: PDKI:s representant i Tyskland. Ledamot i partiets centralkommité.
Nourrollah Mohammadpour Dehkordi, 46: Inte aktiv i partiet, utan jobbade som tolk på Socialistinternationalens kongress som en personlig tjänst åt partiledaren Sharafkandi.
RSS
چاپ کردن/Print