فیلم و وێنه ههڵگر: ساڵه نهڵۆسی
بەڕێوە چوونی سمینارێک بۆ بەڕێز کاک حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سویدڕۆژی سی شەممە ڕێکەوتی ٤/٥/٢٠١٠ لە بنکهی ئا. بێ، افABF بە هاوکاری شەبەکەی سوسیال دیمۆکرات کوردی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی نێونەتەوەیی ئۆڵۆف پالمە، سمێنارێکیان بۆ بەڕێز کاک حەسەنی شەرەفی پێک هێنا. ئەم سمینارە لە کاتژمێر ٧ ی ئێوارە له لایهن ئەرهدەڵان شەکەرابی که کاندیداتۆری سۆسیال دێموکراتهکان بۆ پهرلهمانی ئۆرووپایە کرایەوە. جێگای ئاماژەیە ساڵۆنەکە پر ببو لە دۆستان، لایەنگران و میوانان کە بۆ ئەم سمینارە هاتبوون.
سمینارەکە پێک هاتبوو لە دوو تەوەر، تەوەری یەکەم بەڕێز کاک حەسەنی شەرەفی باسێکی تێرو تەسەڵی لەسەر وەزعیەتی ئێران و کوردستان و بەتایبەتی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم دواییەی ئەحمەدی نژاد و ناڕەزایەتی خەڵک و نەتەوەکانی ئێران دژی هەڵبژاردنەوەی ئەحمەدی نژاد کە بە فێڵ و دەست تێوەردانی سندووقەکانی دەنگ بە قازانجی ئەحمەدی نژاد ڕاپەڕین، کە ئەم ڕاپەڕێنەش زۆر لاو و خوێندکار خەڵکی مەدەنی خوێنیان لە لایەن هێزە بەسیجی و پاسدارانی سەر بە رژیم رژاو شەهید بوون.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ئەو ٣٠ ساڵەی دەسڵاتی ئاخوندەکان بە سەر ئێراندا، ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وەکوو ئۆپۆزیسیون بۆ وڵاتانی جیهانمان باس دەکرد و شتێکی نوێ نەبوو بۆ ئێمە و ئێمەش لەو بارەوە موبالەغەمان نەکردبوو. کاک حەسەن جیاوازی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوودا شی کردەوە و وتی کە هەڵبژاردنی ئەم دواییە ئەوە بوو کە سەرانی رژیم بۆ خۆیان ناکۆکیان لێی پەیدا بوو لە هەمان کاتدا لەسەر یەک "افشاگری"یان دەکرد. ئەوە بوو خەڵکەکە وەزاڵە هاتن و لێیان ڕاپەڕین کە شاهیدی ڕۆژی خوێندکاران و ڕۆژی عاشورا بووین چۆن رژیم و دامەدەزگاکەی خەڵکیان دابەر تەقە و شەهیدیان کردن.
بەڕێز شەرەفی ئەوەشی وت کە خەڵک ئێستا بێدەنگ بوون و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە رژیم بێ بەزەییانە کەوتووەتە گیانی خەڵک و دەست لە هیج شتێک ناپارێزێ، بەڵام ئەم بی دەنگیە دێر یان زوو سەر هەڵدەداتەوە و دانیشتنی بۆ نیە تاکوو خەڵک بە ئامانجی خۆیان دەگەن. جاران رژیم لە بواری مەزهەبیەوە کەڵکی وەر دەگرت و خەڵکی پێی دەکوشت بەڵام ئێستا ئەو درۆ فێڵبازیانەی رژیم بۆ خەڵک روون بووەتەوەو باوەڕیان بە کۆماری ئیسلامی نەماوە هەر بۆیە رژیم و سیستمەکەی پەنا دەبەنە بەر هێز و بەسیج و سپای پاسداران و خەڵکی پێی سەرکوت دەکەن. جەنابیان زۆر بە وردی ئاڵۆگۆڕەکانی ئەم دواییەی بۆ ئامادە بوان شی کردەوە. پاشان لە تەوەری دوایی باسەکەدا نۆرە گەیشتە پرسیاری مێوانان. دیارە پرسیاری سەرەکی لە لایەن بەڕێوەبەری سمینارەکە واتە بەڕێز شەکەرابی دەستی پێکرد و پاشان ئامادەبوان پرسیاری خۆیان ئاراستەی بەڕێز کاک حەسەن شەرەفی کرد. ئینجا جەنابیان بە تێرو تەسەڵی وەڵامی پرسیاری مێوانانی دایەوە و سمینارەکە لە کاتژمێر ٩ی شەو کۆتایی پێی هات.
دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە سمینارەکە بە زمانی سویدی بوو و وەرگێڕ لەم سمینارەدا ئامادە بوو شتەکانی بۆ کوردی و کوردیشی بۆ سویدی وەردەگێڕایەوە.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران/ سوید
بەشی ڕاگەیاندن
RSS
چاپ کردن/Print